بەپەلە

لەکردەوەیەکی دڕندانەدا پیاوێک سەری ژنێک دەبڕێت و مێشکی ژنەکە بە برنجەوە دەخوات

- 12/6/2019 8:39:00 PM 87399 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زۆرێک لە ئێمە گوێبیستی تاوانی کوشتنی مەترسیدار و دڕندانە بوین، بەڵام ئەوەی پیاوێکی فلیپینی ئەنجامیداوە هەمو سنورێکی ئەو کارانەشی تێپەڕاندوە، بەجۆرێک ئەو پیاوە سەری ژنێک دەبڕیت و دواتر مێشکی ژنەکەش دەخوات.

دوای ئەوەی تەرمی ژنێکی بێ ناسنامە بە دوری دو میل و نیو لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، رۆژی پێنجشەممە پۆلیسی فلیپین لوید باگتونگی تەمەن 21 ساڵی دەستگیرکرد.

سەرخۆش بوە و هەروەها برسیشی بوە

باگتونگی بە پۆلیسی راگەیاندوە، لە کاتێکدا سەرخۆش بوە و هەروەها برسیشی بوە، ژنێك بە زمانی ئینگلیزی قسەی لەگەڵ کردوە و ئەویش لێی تێنەگەشتوە.

هاوكات کاپتن ماریس راموگا لە پۆلیسی فلیپین بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، چەند کەسێک باگتونگیان بینیوە کە وازی لە کارەکای هێناوەو لەگەڵ ژنێکدا وەستاوە کە لە نزیک شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکەدا بوە.

بە بەکارهێنانی داسێک سەری ئەو ژنەم لەلاشەی جیاکردەوە

باگتونگییش لە بارەی شێوازی روداوەکەوە دەڵێت،  "بە بەکارهێنانی داسێک سەری ئەو ژنەم لەلاشەی جیاکردەوە و بەهۆی پارچە پەرۆیەکەوە گواستمەوە بۆ ماڵەوە"، ئەوەشی بە پۆلیس گوت، "لەگەڵ هەندێک برنجدا مێشکی ئەو ئافرەتەی تێکەڵکردوە و خواردویەتی".

هەروەها پۆلیسی فلیپین لەسەر روداوەکە رونیکردوەتەوە، دوای روداوەکە باگتونگی لاشەی ئەو ژنەی لە شوێنێکی نزیک ماڵەکەی شاردوەتەوە کە نیوەی جەستەی بەدەرەوە بوە، ئێستا تۆمەتبارەکە  لای پۆلیس دەستبەسەرە و رەوانەی هەڵسەنگاندنی دەرونی دەکرێت، پۆلیسیش دەیەوێت بزانێت ئەو ژنە کێیە بۆیە بەدوای هاوڕێ و کەسوکارەکەیدا دەگەڕێن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP