نوسینگەی راگەیاندنی رێواز فایەق رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

- 12/6/2019 3:22:00 PM 80080 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"له‌ دوێنێوه‌ له‌چه‌ند سایت و پێگه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی ناڕه‌واو ناجۆر ده‌كرێته‌ سه‌ر كه‌سێتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان".

لەو رونكردنەوەیەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان،"له‌ دوێنێوه‌ له‌چه‌ند سایت و پێگه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی ناڕه‌واو ناجۆر ده‌كرێته‌ سه‌ر كه‌سێتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، و پۆستێكی دروستكراوی هه‌ژمارێكی نافه‌رمی له‌ ئینستاگرام كراوه‌ته‌ كه‌ره‌سته‌و ئامرازی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ناڕه‌وایه‌، كه‌ هه‌ر كه‌س له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بناسێت له‌وه‌ تێده‌گات كه‌ ئه‌مجۆره‌ وتانه‌ دوره‌ له‌ ئاكارو بیركردنه‌وه‌ی به‌ڕێزیانه‌وه‌"

ئاماژە بەوەشكراوە،"ئێمه‌ له‌وه‌ تێده‌گه‌ین ئامرازه‌كانی پشت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ نزیكبونه‌وه‌ی هاتنی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی-ه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات په‌یوه‌ندیداریشه‌ به‌ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان."

ئەوەشخراوەتەرو،"لێره‌وه‌ به‌ هه‌مو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین سه‌رۆكی په‌رله‌مان خاوه‌نی دو پێگه‌ی فه‌رمییه‌ له‌ تۆڕه‌كانی "تویته‌رو فه‌یسبوك" كه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هاوكات به‌ مافی ره‌وای خۆمانی ده‌زانین له‌مه‌ودوا رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و سایت و پێگانەی سۆشیاڵ میدیا بگرینەبەر."
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP