بەپەلە

دۆزینەوەی میکرۆبێک نهێنی بەرگەگرتنی ژیان لە قۆناغە سەرەتاکانی زەوی هەڵدەماڵێت

- 12/6/2019 3:22:00 PM 9348 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 دۆزینەوەی میکرۆبێکی نوێ و ئاشکرابونی چەند رەفتارێکی، نهێنی شیواز و فۆرمە سەرەتاییەکانی ژیان لە قۆناغە سەرەتایەکانی هەسارەی زەوی هەڵدەماڵێت.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە ژۆرنالی نەیچەر بڵاوکراوەتەوە لەسەر شێوازی خواردنی میکرۆبەکە و هەوڵدانی مانەوەی لەسەر نەیزەکەکان، نهێنی شێواز سەرەتاکانی ژیانی  لەسەر هەسارەی زەوی ئاشکرادەکات.

ئەو میکرۆبەکە کە بە (sedula) ناسراوە توانای بەرگەگرتنی پلە گەرمیە زۆر بەرزەکانی قۆناغی سەرەتای دروستبونی زەوی هەبوە، کە لە رێگەی ئەو نەیزەکانەوە هاتوەتە سەر زەوی کە نزیکەی 4 بلیۆن ساڵ لەمەوبەر بەسەر زەویدا باریون.

دۆزینەوەی ئەو میکرۆبە نوێیە تەنها پەردە لەسەر نهێنی بەرگەگرتنی زیندەوەرە سەرەتایەکانی زەوی لانادات، بەڵکو رێگاش بۆ بەدواداچونی ئەستێرەناس و گەردونسەکان خۆش دەکات لە گەڕان بەدوای پەرەسەندنی زیندەوەرە سەرەتاییەکان بۆ زیندەوەری ئاڵۆز و هۆشمەند.

لە توێژینەوەکەدا دو نهێنی دیکەی سەرنجراکیش ئاشکرابون، ئەوانیش توانای لەخۆگرتن و پێدانی مادە سەرەتایەکانی گەشەکردنی ژیان و شێوازەکانی، هاوکات ئەوەش ئاشکرابوە کە میکرۆبی (sedula) لەکاتی گەشەکردندا ژمارەیەک ئایۆنی ئۆرگانی دەردەدات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP