هواوی: به‌بێ گۆگڵیش مۆبایله‌كانمان به‌جیهاندا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌

- 12/6/2019 2:12:00 PM 4776 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای هواوی جه‌ختده‌كاته‌وه‌، به‌بێ به‌كارهێنانی گۆگڵ-یش ده‌توانێت به‌رهه‌مه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی جیهان بخاته‌ڕو.

ڕن زنغفی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای گه‌وره‌ی هواوی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی زیره‌ك له‌لێدوانێكیدا بۆ CNN ڕایگه‌یاندوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گۆگڵ به‌هۆی بڕیاره‌كانی ئه‌مریكاوه‌ قه‌ده‌غه‌ی كاركردنی به‌رهه‌مه‌كانی هواوی كردوه‌، به‌ڵام ده‌توانن به‌سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی جیهان مۆبایله‌ زیره‌كه‌كه‌یان بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

داه‌زرێنه‌ری هواوی ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه‌، بڕیاره‌كانی ئه‌مریكاو سانسۆره‌كانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر فرۆش و خستنه‌بازاڕی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانیانه‌وه‌ هه‌بێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP