لەدێرەزور هێرشدەكرێتە سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا

- 12/6/2019 12:04:00 PM 7531 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، چەكدارانی نەناسراو هێرشیانكردە سەر بنكەیەكی سەربازی هێزەكانی ئەمریكا لە كێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزوری باكوری رۆژهەڵاتی سوریا.

ئاژانسی سانای سوری بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و هێرشه‌ له‌كاتێكدابوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سه‌ربازی گه‌یشتونه‌ته‌ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌ڕێگه‌ی بۆردومانی چه‌كی قورسه‌وه‌ وه‌ڵامی هێرشكه‌یان داوه‌ته‌وه‌.

پێشتریش هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕه‌تیكرده‌وه‌، ئاماده‌ییان له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر هه‌بوبێت له‌كاتی هێرشه‌كه‌داو ڕاشیگه‌یاند: مه‌شق و ڕاهێنانی هاوبه‌شی چه‌ند جۆره‌ چه‌كێك له‌نێوان هێزه‌كای هاوپه‌یمانان و شه‌ڕڤانان له‌ناو بنكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ هه‌یه‌.

له‌مانگی 1ی ئه‌مساڵیش، دۆناڵد ترامپ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌چه‌ندناوچه‌یه‌كی ڕۆژئاوا ڕاگه‌یاندو باسی له‌وه‌كرد كه‌ هێزه‌كانیان ته‌نها له‌سنوری چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی جێگیرده‌كه‌ن، و له‌9ی هه‌مان مانگیش هێزه‌كانی توركیا له‌دژی شته‌ڕڤانانی كورد له‌باكوری ڕۆژئاوای سوریا هێرشیان ده‌ستپێكرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP