تورکیا؛ خوێندکارێکی زانکۆ خۆی ژەهرخواردو دەکات

- 12/6/2019 11:22:00 AM 1670 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە پارێزگای ساکارای لە باکوری رۆژئاوای تورکیا، خوێندکارێکی زانکۆ خۆی ژەهرخواردودەکات و کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.

محەمەد عەلی چەتین تەمەن 21 ساڵ و خوێنکاری قۆناغی سێ لە بەشی کیمیا، دوا چەند رۆژێک لەدەنگدابران لەگەڵ خێزانەکەیدا، سەرئەنجام ئەمرۆ بە مردوی لە شوێنی مانەوەی لەیەکێک لە بەشە ناوخۆیەکانی ساکاریا دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی وتەی پۆلیس، دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری، بڕێکی زۆر لە ماددەی سیاناید(سیانور)،لە گەدەیدا دۆزاروەتەوە و وا دەددەکەوێت بەو ماددە کیمیایە خۆی ژەهرخواردو کردبێت، ئەوەش سەرەڕای قەدەغەکردنی فرۆشتنی ئەو ماددەیە لە سەرانسەری تورکیادا،

دیاردەی خۆکوژی بەمادەی سیاناید لە تورکیا بەشێوەیەکی ترسناک لە زیادبوندایە، لەو بارەیەوە مانگی رابردو وەزارەتی خێزان و کاروباری کۆمەڵایتی ئەو وڵاتە لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لەو دیاردەیە پێکهێنا، بڕیاردرا بەیاساخکردنی فرۆشتنی ئەو مادەیە.

لەماوەی تەنها دو هەفتەی مانگی رابردو، 11 کەس لە شارە جیاجیاکی تورکیا خۆیان کۆمەلکوژکردوە، کە سەرجەمیان بەر لە مردنیان ئاماژەیان بە خراپی باری ئابوریان دابو.

رێکەوتی 15/11: پۆلیسی شاری ئیستانبوڵ، سێ ئەندامی خێزانێکیان بە مردوی لە ماڵەکەی خۆیان دۆزیەوە، مادەی کوشندەی سیاناید(سیانور) لە نزیک لاشەکاناین بوە.

رێکەوتی 11/11: پۆلیسی شاری ئەنتالیا لە تورکیا، پیاوێک و هاوسەرەکەی و دو منداڵیان بە مردویی لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزیەوە، تێبینیەکی خۆکوشتنیشیان لە نزیکیان دۆزیوەتەوە.

رێکەوتی 5/11: هێزە ئەمنیەکانی ئیستانبوڵ، چوار خوشک و برایان بە مردوی لە ماڵەکەی خۆیان دۆزیەوە، رایانگەیاند" بەگوێرەی توێکاریەکان خۆیان ژەهرخواردو کردوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP