تورکیا و روسیا لەسەر کڕینی S-400 کار بۆ رێککەوتنێکی نوێ دەکەن

- 12/6/2019 10:32:00 AM 2673 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی روسیا و تورکیا لە هەوڵی مسۆگەرکردنی رێککەوتنێکی نوێدان، سەبارەت  بە کڕینی سستەمی بەرگری S-400 ی روسی.

 

ئەمرۆ هەینی بەرپرسێکی سەربازی مۆسکۆ بە دەزگاکانی راگەیاندنی وتوە،" حکومەتی مۆسکۆ و ئەنقەرە  کار لەسەر ریكکەوتنێکی نوێ دەکەن بەمەبەسەتی رادەستکردنی بەشێکی دیکە لە سیستەمی بەرگری روسی S-400".

ئەوەش لە کاتێکدایە مانگی رابردو بەرپرسانی ئاژانسی هەناردەی کەلوپەلی سەربازی روسیا، رۆسۆنبۆرۆن ئێکسپۆرت رایانگەیاند، حکومەتی مۆسکۆ هیواخوازە بە رادەستکردنی بەشێکی دیکەی ئەو سیستمە روسیە لە نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتودا.

کڕینی سیستمی بەرگری روسی لەلایەن تورکیاوە، ئەمریکای هاوپەیمنای ناتۆی  توڕەکردوە، لە کاردانەوەی ئەوەشدا واشنتن بڕیاریدا بە دەرکردنی تورکیا لە پرۆگرامی F-35.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP