ئه‌و چوار كه‌سه‌ی ده‌ستدرێژیان كرده‌ سه‌ر كچه‌ پزیشكه‌كه‌ كوژران

- 12/6/2019 10:20:00 AM 82036 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی ویلایه‌تی تیلانغانای هندستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان كرده‌ سه‌ر كچه‌ پزیشكێكی ڤێتێرنه‌ری و هه‌وڵی سوتاندنیاندا له‌هه‌مان شوێنی تاوانه‌كه‌یان كوژران.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پۆلیسی تیلانغانا ئاشكرایكردوه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌، كاتێك ویستویانه‌ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له‌زیندانی "شیرلابالی" هه‌ڵبێن بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ له‌نزیك شاری "شادناغار" كه‌ 50 كیلۆمه‌تر له‌حه‌یده‌ر ئاباد دوره‌ كوژراون. 

ڕۆژی 27ی مانگی ڕابردو، كچه‌ پزیشكێكی ڤێتێرنه‌ری كه‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵانه‌و له‌لایه‌ن چوار كه‌سه‌وه‌ ده‌ستدرێژی به‌كۆمه‌ڵی كرایه‌ سه‌رو دواتریش له‌ڕێگه‌ی سوتانه‌وه‌ هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كه‌یاندا.

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژی به‌كۆمه‌ڵه‌ش، هاوڵاتیان داوایانكرد سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌سێداره‌ بدرێن، بۆئه‌وه‌ی چیتر هیچ كه‌سێك توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌ت ئه‌نجامنه‌دات.

پۆلیس ڕاگه‌یانبدو، ئه‌و ئافره‌ته‌ دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان ویستویانه‌ له‌ڕێگه‌ی سوتاندنیه‌وه‌ ڕوداوه‌كه‌ په‌رده‌پۆش بكه‌ن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان (20-28) ساڵانه‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP