چین گومرگی زیادکراو لەسەر هەناردەی "گۆشتی بەراز و لۆبیا"ی ئەمریکا هەڵدەگرێت

- 12/6/2019 10:08:00 AM 1759 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی چین بریاریدا بە لێخۆشبون لە رێژەی گومرگی زیادکراو لەسەر هەناردەی گۆشتی بەراز و لۆبیای ئەمریکا.

ئەو هەنگاوەی حکومەتی چین لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانی واشنتن-پەکینە بۆ خاوکردنەوە بارگرژیە بازرگانیەکانی نێوانیان، کە خۆی دەبینێتەوە لە زیادکردنی کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی ئەمریکا لەلایەن چینەوە.

وەزارەتی ئابوری چین لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لێخۆشبون بۆ گومرگی زیادکراوی گۆشتی بەراز و لۆبیای هەناردەکراوی ئەمریکا دەردەکەین.

رێکەوتی  15ی مانگی  حوزەیرانی ساڵی رابردو،  دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەکی فەرمی سەپاندنی گومرکی لەسەر لە سەدا 25ی کاڵا هەناردەکانی وڵاتی چین-ی راگەیاند، بەگوێرەی ئەو ریکارە نوێیەی ئیدارەکە لەسەر هەناردەی کاڵای چینی، بە بەهای 50ملیار دۆلار کاڵای هەناردە، گومرکی دەچێتە سەر، هەرزو لە هەنگاوێکی پەرچەکرداردا، بەرپرسانی وڵاتی چین رایانگەیاند، بەهەمان شێوەی ئیدارەی ترەمپ تۆڵە لە ئەمەریکا دەکەنەوە و سەدا 25 گومرک دەخەنە سەر کاڵا هەناردەکانی ئەو وڵاتە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بازرگانیی چیندا، کە ئەمەریکا بە شەرەنگیز ناو دەبات، هاتوە، وەزارەتەکە سەدا 25ی گومرگ دەخاتە سەر لۆبیا، ئۆتۆمبێلی کارەبایی، جگەرە، ویسکی، شەربەتی پرتەقاڵ، گۆشتی بەراز،  قرژاڵ و ماسی سەلەمۆن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP