ماتەمینی سەرتاسەری لە سنە راگەیەندرا

- 12/6/2019 10:04:00 AM 35840 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مڕۆ هه‌ینی پارێزگاری سنه‌ به‌هۆی ڕوداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ماته‌مینی گشتی سه‌رتاسه‌ری له‌پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاندو داوایه‌كی به‌په‌له‌شی ئاراسته‌ی ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كرد.

به‌همه‌ن موراد نیا، پارێزگاری سنه‌ له‌په‌یامێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكردۆته‌وه‌ ماته‌مینی گشتی له‌پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاندو داواشی له‌هه‌مو نه‌خۆشخانه‌و ناوه‌ند ته‌ندروستیه‌كان كردوه‌ كه‌ ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی ڕوداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردو بخه‌نه‌گه‌ڕ.

پارێزگاری سنه‌، داواشی له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕوداوه‌كه‌ بكه‌ن.

شه‌وی ڕابردو له‌ئه‌نجامی روداوێکی تەقینەوەی گاز لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیرییدا لە سەقز 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 38ی دیكەش برینداربون، كە پێنجیان منداڵن.

حوسێن خۆش ئێقباڵ جێگری، سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی سنە ڕایگه‌یاند: دۆخی تەندروستی سێ لە بریندارەكان سەختەو روداوەكە لە هۆڵێك بەناوی "مانگە شەو" رویداوە و بەهۆی كێشە لە سیستمی گازی هۆڵەكەدا تەقینەوە رویداوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP