كازم ساهیر "هێمای سه‌ركه‌وتن" بۆ خۆپیشانده‌رانی عێراق بەرز دەكاتەوە

- 12/6/2019 9:46:00 AM 1245 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و دیاری عێراقی كازم ساهیر له‌ڕێگه‌ی وێنه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌ پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر بڵاوكرده‌وه‌.

له‌وێنه‌كه‌دا كازم ساهیر كه‌ به‌ ئاماژه‌ی دو په‌نجه‌یی هێمای سه‌ركه‌وتنی بۆ خۆپیشانده‌ران كردوه‌، له‌یه‌كێك له‌به‌رزترین تاوه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر وێنه‌ی گرتوه‌، هه‌وادارانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڵوێسته‌كه‌یان به‌گرنگ وه‌سفكردوه‌و ده‌ستخۆشیان ئاراسته‌كردوه‌.

لەماوەی ڕابردوشدا، كازم ساهیر له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی "گەنجانی عێراق" هاوپێچ لەگەڵ بەشێك لە تێكستی گۆرانیەكە، پەیامێكی بۆ گەنجانی عێراق بڵاوكردەوە باسی له‌بونی هیوا بە گەنجانی عێراق دەكات و وتی: " گەنجانی عێراق هێزی كار و شۆڕشن، پاڵەوانن و باڵێكی فراوانیان هەیە بۆ سەرخستنی وڵات، هیوای گەورەمان لەسەر ئەو گەنجانە داناوە".

كازم ساهر، هونەرمەندی بەناوبانگی عێراقە و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بە "قەیسەر" بەناوبانگە، ساڵی 1957 لە موسڵ لەدایكبوە، بەڵام خەڵكی سامەڕایە، هەڵگری رەگەزنامەی قەتەری و كەنەدی-ە و ملیۆنان هەواداری لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP