بەپەلە

خه‌ندان زانیاری له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستگیركردنی به‌رپرسێكی یه‌كێتی لە كەركوك بڵاوده‌كاته‌وه‌

- 12/6/2019 9:43:00 AM 2303 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شه‌وی ڕابردو به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌شاری كه‌ركوك له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی هاورده‌ ده‌ستگیركراو به‌رپرسێكی یه‌كێتیش ورده‌كاری كێشه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی، به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردو محه‌مه‌د ئیبراهیم (ئه‌بو هاوڕێ) ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی هاورده‌ له‌بازگه‌ی حه‌فته‌غار ده‌ستگیركرا.

ورده‌كاری هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی خسته‌ڕو، وتی:" ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی هاورده‌ كه‌ له‌ساڵی 1976 له‌سنوری حه‌فته‌غار جێگركرابون و له‌ساڵی 2003ه‌وه‌ گه‌ڕێندرابونه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان، دوای ڕوداوه‌كانی كۆتایی 2017 گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، له‌ئێستاشدا كێشه‌ له‌نێوان گوندی حه‌فته‌غارو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ عه‌ره‌بیه‌ی هه‌یه‌ كه‌ هاورده‌كانی تێدا نیشته‌جێكراوه‌و له‌ماوه‌ی ڕابردوشدا شه‌ڕ ڕویدابو، له‌ئێستادا سكاڵایان تۆماركردوه‌و بۆیه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ده‌ستگیركراوه‌".

له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیش بۆ ئازادكردنی ئه‌بو هاوڕێ، ئیدریس حاجی عادل ئاشكرایكرد: دوای مانه‌وه‌ی زیاتر له‌ سێ سه‌عات توانیمان به‌كه‌فاله‌ت ئازادی بكه‌ین.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP