بەپەلە

ئافره‌تان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌سواربونی تاكسی
یه‌كێتی زانایان فتوای نوێ له‌باره‌ی شۆفێری تەكسی ئافره‌ت ده‌دات

- 12/6/2019 8:45:00 AM 109945 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌نوێترین فتوایدا له‌باره‌ی حوكمی سه‌ركه‌وتنی ئافره‌ت به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێری تاكسی و حوكمی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ شۆفێره‌كه‌ وه‌ریده‌گرێت ڕایگه‌یاند: ده‌رچونی ئافره‌ت له‌گەڵ مه‌حره‌می خۆیدا له‌هه‌ر كات و شوێنێك بێت دروسته‌،  به‌ڵام شۆفێری ئافره‌ت دروست نییه‌ نه‌فه‌ری پیاو هه‌ڵبگرێت.

یه‌كێتی زانایان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو،"ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌نه‌فسی خۆی دڵنیا بو بو له‌پشته‌وه‌ی تاكسی سه‌ربكه‌وێت، هه‌ركاتێك ئافره‌ته‌كه‌ یان شۆفێره‌كه‌ یان هه‌ردولا كه‌وتنه‌ داوی گوناهوتاوان و كاری ناشه‌رعی، پێویسته‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌ سه‌رنه‌كه‌وێت و دابه‌زێت، یان شۆفێره‌كه‌ داوای دابه‌زینی لێ بكات".
پێویسته‌ ئافره‌ت به‌شه‌وان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێری نامه‌حره‌م و تاكسی ده‌رنه‌چێت، مه‌گه‌ر دڵنیا بێت بۆ كارێكی زۆر پێویست و زه‌روریه‌

 

یه‌كێتی زانایان جه‌ختده‌كاته‌وه‌،"پێویسته‌ ئافره‌ت به‌شه‌وان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێری نامه‌حره‌م و تاكسی ده‌رنه‌چێت، مه‌گه‌ر دڵنیا بێت بۆ كارێكی زۆر پێویست و زه‌روریه‌، جگه‌ له‌وه‌ش پێویسته‌ ئافره‌ت به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێری نامه‌حره‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی شارو دور له‌ئاوه‌دانی ده‌رنه‌چێت".

سه‌باره‌ت به‌و كرێیه‌ی كه‌ خاوه‌ن تاكسی له‌ئافره‌تی وه‌رده‌گرێت یه‌كێتی زانایان ئاشكرایكردوه‌،"ئه‌و پاره‌یه‌ حه‌ڵاڵه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وته‌ ناو حه‌رام یان كاره‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنا بۆ به‌دواكه‌وتنی كاری ناشه‌رعی".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP