بەپەلە

پیاوێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی 24 هەزار تەلەفۆن لە هەشت رۆژدا دەستگیرکرا

- 12/5/2019 11:54:00 PM 11011 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پیاوێکی ژاپۆنی دەستگیرکرا، بەتۆمەتی ئەوەی له‌ ماوه‌ی 8 رۆژدا 24 هه‌زار ته‌له‌فۆنی كردوه‌ بۆ به‌شی خزمه‌تگوزای ئه‌و هێڵه‌ی به‌كاریهێناوه‌.

ئاكیتۆشی ئۆكامۆتۆی ته‌مه‌ن 71 ساڵ، ده‌ستگیركرا به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌زاران جار په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی خزمه‌تگوزاری KDDI (ئه‌و هێڵی خزمه‌تگوزاریه‌ی به‌كاریهێناوه‌) كردوه‌، تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ی بە تەلەفونە زۆرەکانی رێگری دروستکردوە لەبەردەم کارەکانی کارمەندانی کۆمپانیاکە.

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانی ژاپۆن ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاكیتۆشی دانی به‌وه‌داناوه‌ كه‌ هۆكاری ته‌له‌فونكردنی به‌ به‌رده‌وامی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ مۆبایله‌كه‌ی په‌خشی رادیۆی وه‌رنه‌گرتوه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كانی هێڵه‌كه‌ی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی تۆكیۆ رایگه‌یاند كه‌ ئۆكامۆتۆ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیاكه‌یه‌وه‌ كردوه‌ و پێی وتون كه‌ ده‌بێت نوێنه‌رێكی كۆمپانیاكه‌ بێت و داوای لێبوردنی لێبكات یان ئابروی كۆمپانیاكه‌ ده‌بات.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی پۆلیسی ژاپۆن ئه‌و پیاوه‌ ژاپۆنیه‌ خۆی به‌ قوربانی ده‌زانێت به‌هۆی خزمه‌تگوزاریه‌ خراپه‌كانی ئه‌و كۆمانیایه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP