بەپەلە

وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول دیارییكرا

- 12/5/2019 7:46:00 PM 47013 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 9ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ڕاگه‌یاندو ئاشكراشیده‌كات، "ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان دابه‌شده‌كرێت".

5ی هه‌مو مانگێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ دو قۆناغ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كات، تا كۆتایی مانگ موچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام بۆ 8ی ئه‌م مانگه‌ دواخرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 8-12-2019 موچه‌ی مانگی 9ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP