بەپەلە

سه‌گێك ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد و ناوی چوە كتێبی گینسەوە

- 12/5/2019 6:57:00 PM 26302 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

له‌وڵاتی به‌ریتانیا سه‌گێك ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌دایكبونی تۆماركردو به‌یه‌كجار 21 بێچوی به‌سروشتی بو.

جوان هاین خاوه‌نی سه‌گی (ماری جین ئوم جی) كه‌ به‌سكێك 21 بێچوی بو، ڕایگه‌یاند: له‌و كاته‌ی كه‌ سكی هه‌بوه‌، پێانوتوه‌ له‌نێوان 6 بۆ 8 به‌چكه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك كه‌ نزیك بوه‌وه‌ له‌وه‌ی به‌چكه‌كانی ببێت، پشكنینمان بۆی ئه‌نجامداو ده‌ركه‌وتوە بێچوه‌كانی زۆر زیاتره‌ .

وتیشی:" له‌20ی مانگی ڕابردود، سه‌گه‌كه‌م 21 به‌چكه‌ی بوه‌، پێشتریش ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرابو له‌ساڵی 2004- سه‌گێك له‌ناوچه‌ی كامبردشی به‌ریتانیاو به‌یه‌ك سك 24 به‌چكه‌ی بو، به‌ڵام ته‌نها 20 دانه‌یان مایه‌وه‌و له‌دایكبونه‌كه‌شی به‌نه‌شته‌رگه‌ری بو".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ سه‌گه‌كه‌ی من به‌پێچه‌وانه‌ی ئەو سەگەی پێشو بو، سه‌رجه‌م بیچوه‌كانی به‌سروشتی بون، ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆكار تا ناوی بچێته‌ شكێنه‌ری پێوانه‌یی جیهانی (گینس).

وتیشی:" من شانازی به‌سه‌گه‌كه‌م و سه‌رجه‌م به‌چكه‌كانیه‌وه‌ ده‌كه‌م".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP