بەپەلە

کەشناسی هەرێمی کوردستان وادەی دەستپێکردنەوەی بارانبارینی راگەیاند

- 12/5/2019 11:54:00 AM 116859 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ اسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لە شەودا، سبەی هەینیش ئاسمان هەورو باراناوی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لە شەودا، سبەی هەینیش ئاسمان هەورو باراناوی دەبێت بەتایبەت لە شەودا لەگەڵ بارینی بەفر ناوچە شاخاویەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە نێوان 8 بۆ 18 پلەدا دەبن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP