ده‌وڵه‌تی یاسا هەڵوێستی خۆی لەبارەی رێککەوتنی بەغدا و هەرێمی کوردستان راگەیاند

- 12/4/2019 12:26:00 PM 89698 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌تیده‌كاته‌وه‌، هیچ رێكه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی ئێستای حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت و دەڵێت، "رێكکه‌وتنه‌كانی حكومه‌تی ئێستا كه‌ كاربه‌ڕێكه‌ره‌ جێبه‌جێ ناكرێن".
حكومه‌تی ئێستا ناتوانێت هیچ گرێبه‌ست و رێكکه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هیچ شوێنێكی دیکه‌ بكات

 

مه‌نسور بعێجی، ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ به‌شێك لە میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكردوەته‌وه‌ رایگه‌یاند، "حكومه‌تی ئێستا ناتوانێت هیچ گرێبه‌ست و رێكکه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هیچ شوێنێكی دیکه‌ بكات، چونكه‌ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌و هیچ گرێبه‌ست و رێکكه‌وتنێكی به‌تایبه‌ت كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌دۆسییه‌ی نه‌وت و بودجه‌وه‌ جێبه‌جێ ناكرێت".
ئه‌ركی حكومه‌تی ئێستا ته‌نها راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانی وڵاته‌، تا ئه‌وكاته‌ی كه‌سێكی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاریده‌كرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌ركی حكومه‌تی ئێستا ته‌نها راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانی وڵاته‌، تا ئه‌وكاته‌ی كه‌سێكی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاریده‌كرێت، "هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی نییه‌، هه‌ر رێكه‌وتنێكیش ئه‌گه‌ر ئێستا بكات ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت ده‌نگی له‌سه‌ر نادرێت و ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌".

هەینی رابردو 29ی مانگی رابردو، عادل عەبدولمەهدی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند، یەکی ئەم مانگەش پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی 241 ئەندامی پەرلەمان کۆبوەوە و تیایدا دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی پەسەندکرد.
 شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق گەیشتونەتە رێککەوتن، مانگانە هەرێم 250 هەزار بەرمل نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوە دەکات

 

دوێنێ سێشەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار و باڵا لە حکومەتی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق گەیشتونەتە رێککەوتن، مانگانە هەرێم 250 هەزار بەرمل نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوە دەکات و لەبەرامبەردا حکومەتی عێراق گرەنتی ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە دەکات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی هەریم بۆ گفتوگۆ لە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە پرسی بودجەی 2020 کۆبوەوە 

 

دواتریش حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی هەریم بۆ گفتوگۆ لە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە پرسی بودجەی 2020 کۆبوەوە و وردەکاری ئەو رێککەوتنەیان خستەڕو، کە لە ژێر رێنمایی و بە چاودێری سەرۆکی حکومەت لە گەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە بارەی بودجەوە ئەنجامدراوە.
بودجەی خەملێندراوی ساڵی 2020ی عێراق بە 162 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت و پشکی هەرێمی کوردستانیش کە 11 ترلیۆن دینارە 

 

بەپێی وتەی سەرچاوەکەی خەندان، بودجەی خەملێندراوی ساڵی 2020ی عێراق بە 162 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت و پشکی هەرێمی کوردستانیش کە 11 ترلیۆن دینارە رەوانە دەکات.
هەرێم دوای رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا 200 بەرمیل بە سەربەخۆ هەناردەی دەرەوەی کوردستان دەکات

 

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان لە ئێستادا  450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوەی کوردستان دەکات، بەپێی وتەی سەرچاوەکەی خەندان، هەرێم دوای رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا 200 بەرمیل بە سەربەخۆ هەناردەی دەرەوەی کوردستان دەکات. 

سەرچاوەکە رونیکردەوە، داهاتی ئەو 200 بەرمیل نەوتەی کە سەربەخۆی دەیفرۆشێت، شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان و هەندێک لەقەزەکانی سەر هەرێمی کوردستانی لێدەدەرێتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP