زیقار؛ بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە تا كۆتایی هەفتە كرایە پشو

- 12/3/2019 11:48:00 PM 1574 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دیوانی پارێزگای زیقار رایگه‌یاند، بەهۆی گرژی و ئاڵوزی و سەرهەڵدانی توندوتیژی تا كۆتایی هه‌فته‌ لەژمارەیەك دامودەزگاكانی پارێزگاكە پشوی فه‌رمیە.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دیوانی پارێزگای زیقار رایگه‌یاند، به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی پارێزگاكه‌وه‌، بڕیاردراوه‌ تا كۆتایی هه‌فته‌ لەژمارەیەك دامودەزگاكانی پارێزگاكە پشوی فه‌رمی بێت.

ئاماژه‌بەوەشكراوە،  پشوه‌كه‌ فه‌رمانگه‌ خزمەتگوزارییەكانی شارەكە ناگرێتەوە لەوانەش ته‌ندروستی و كاره‌با و بانكه‌كان و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP