نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

- 12/3/2019 11:21:00 PM 1419 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچيرڤان بارزانى په‌رۆشيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دۆخى عێراق و ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى وڵات دوپاتكرده‌وه‌ و هه‌مو ئاماده‌ييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارييه‌ك له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئارامى و سه‌قامگيری نيشاندا.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبونه‌وەيه‌كدا له‌گه‌ڵ ماتيو تيوله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى ناوه‌ڕاست و باشورى وڵات خسته‌ به‌ر باس و جه‌ختيان له‌ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه‌، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و پێكه‌وه‌كاركردنى لايه‌نه‌ عێراقييه‌كانيشيان بۆ چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ و ڕوداوه‌كاندا، به‌ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هه‌موان له‌ قه‌ڵه‌مدا.

گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه‌ و نه‌وت، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هه‌ردولا، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP