خەندان-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان یادمان دەخاتەوە هەموومان هاوبەشین لە ئەرك و ماف"
ئەركی حكومەتەكان لەنێویشیاندا حكومەتی هەرێم تێگەشتنە لە خواست و داواكاریی هەمو مرۆڤەكان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند،"رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان یادمان دەخاتەوە هەموومان هاوبەشین لە ئەرك و ماف، هەروەها ئاگادارمان دەكاتەوە ئەركی حكومەتەكان لەنێویشیاندا حكومەتی هەرێم تێگەشتنە لە خواست و داواكاریی هەمو مرۆڤەكان."
خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی كوردستان خەڵكانێكی بەهرەمەند و زیرەك و جەسورن، ئەگەر كۆمەڵگاش بۆ هەموان دروست كرابێت دەبێت بۆ هەمولایەكیش وەك یەك بەردەست بێت
وتیشی،"خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی كوردستان خەڵكانێكی بەهرەمەند و زیرەك و جەسورن، ئەگەر كۆمەڵگاش بۆ هەموان دروست كرابێت دەبێت بۆ هەمولایەكیش وەك یەك بەردەست بێت چونكە كوردستانی من #کوردستانێک_بۆ_هەموان"
هەر لە پۆستەكەیدا قوباد تاڵەبانی ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوەی داناوە: