کۆریای باکور دەیان بنکەی نوێ بۆ موشەکی کیشوەربڕ دروستدەکات

- 12/3/2019 10:00:00 PM 1584 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -   

کۆریای باکور لەهاوینی رابردوەوە تا ئێستا دەیان بنکەی تایبەت بە هاویشتنی موشەکی کیشوەربڕی لەو ناوچانەی کە بۆ ئەو مەبەستە تایبەتكراون دروستکردوە.

رۆژنامەی"ئەساهی"ی لەزاری سەرچاوەکانی ئەمریکا و کۆریای باشورەوە بڵاویکردەوە، کۆریای باکۆر بە دەیان بنکەی سەربازی دروستکردوە، تایبەت بە هاویشتنی موشەکی کیشوەربڕی دروست کردوە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، ئەو بنکە سەربازیانە لە چیمەنتۆ دروست کراوە و بەئاسانی دەتوانرێت بگوازرێنەوە و جوڵەیان پێبکرێت.

دەزگای راگەیاندنی "یۆهان"ی کۆریای باشور لەلایەن خۆیەوە ئاماژەی بەوەشکرد، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چاودێری ئاسمانی لەسەر نیمچە دورگەی کۆریا چڕکردوەتەوە، لەپاش ئەوەی لەم چەند رۆژەی رابردودا کۆریای باکور دو موشەکی مەترسیداری تاقیکردەوە.

پێگەی Aircraft Spots بۆ چاودێری جوڵەی فڕۆکەوانی مەدەنی رایگەیاند، دوێنێ فڕۆکە سیخوریەکانی ئەمریکا لەئاسمانی سیئۆل و دەوروبەری چاودێری ناوچەکەیان دەکرد.

فڕۆکە سیخوریەکانی ئەمریکا، تایبەتن بە سیخوری ئەلیکترۆنی، گوێ لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان دەگرن، چەندینجارە پێشبینی دەکەن کۆریای باکور موشەک بهاوێژێت یاخود لەدوای تاقیکردنەوە موشەکیەکانی کۆریای باکور، بەسەر ئاسمانی سیئۆلەوە چاودێری جوڵکانی کۆریای باکور دەکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP