مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاریدا ئەنجومەنی سەركردایەتی پرسی كۆنگرە یەكلایی بكاتەوە

- 12/3/2019 8:34:00 PM 15715 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەبێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات و تیایدا بڕیاردرا ئەنجومەنی سەركردایەتی پرسی كۆنگرە یەكلایی بكاتەوە.

كۆبونەوەی ئەمشەوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەبێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هاتوە و نەتوانراوە بڕیاری كۆتایی لەسەر كاتی بەستنی كۆنگرە بدرێت

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان، كۆبونەوەی ئەمشەوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەبێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هاتوە و نەتوانراوە بڕیاری كۆتایی لەسەر كاتی بەستنی كۆنگرە بدرێت، ئەو لیژنە چوار كەسیە باڵایەشی بۆ ئەو مەبەستە پێكهاتبو، نەگەیشتونەتە ئەنجامی كۆتایی لە چارەسەركردنی گرفتە لۆجستی و تایبەتەكانی تایبەت بە پرسی كۆنگرە.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاریدا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پرسی كۆنگرە یەكلایی بكاتەوە

 

لای خۆیەوە، رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یەكێتی سەبارەت بە ئەنجامی كۆبونەوەی ئەمشەوی مەكتەبی سیاسی بە خەندان-ی راگەیاند،"مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاریدا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پرسی كۆنگرە یەكلایی بكاتەوە".

كاتژمێر5ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەبارەت بەئەگەرەكانی بەستن یان دواخستنی كۆنگرە كۆبوەوە.

لەروی لۆجستیەوە تا ئێستا كارەكانی كۆنگرە تەواو نەبوە و شوێنی بەستنی كۆنگرە هێشتا نەتوانراوە دیاریی بكرێت و بەهۆی زۆری ژمارەی ئەندامانی كۆنگرەوە نەتوانراوە هۆڵی تایبەت بە كۆنگرە ئامادەبكرێت

 

خەندان لە زاری ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێشتر بڵاویكردەوە،"لەروی لۆجستیەوە تا ئێستا كارەكانی كۆنگرە تەواو نەبوە و شوێنی بەستنی كۆنگرە هێشتا نەتوانراوە دیاریی بكرێت و بەهۆی زۆری ژمارەی ئەندامانی كۆنگرەوە نەتوانراوە هۆڵی تایبەت بە كۆنگرە ئامادەبكرێت، هەروەها ژمارەی ئەندامانی كۆنگرە تا ئێستا یەكلانەكراوەتەوە و هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان هێشتا ئەنجامنەدراوە، ئەمە جگە لەوەی هێشتا بڕیاربەدەستانی یەكێتی لەسەر بابەتی تەفاهوم و تەوافوق نەگەیشتۆتە ئەنجامی كۆتایی".

ئەو سەرچاوەیە سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی كۆنگرە سێ بۆچونی جیاواز هەیە و رایگەیاند،"بۆچونێك هەیە كە هەفتەیەك بۆ دو هەفتە دوابخرێت، بۆچونێكی دیكە ئەوەیە چەند مانگێك دوابخرێت و بۆچونێكیش هەیە كە هەر دوانەخرێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بۆچونەكانی ژێر دەستی لیژنە چوار كەسیە باڵاكە دەكرێتە بنەمای بڕیاردان لەسەر كاتی بەستنی كۆنگرە "

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیەی خەندان،"كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەمەبەستی گوێگرتنە لە بۆچونی لیژنەی باڵای كۆنگرەو ئەو لیژنە باڵا چواركەسیەی لە چەند رۆژی داهاتو بۆ چارەسەری گرفتەكانی بەردەم بەستنی كۆنگرە پێكهێنرا".

ئاماژەی بەوەشكرد، "لەسەر پرسی تەفاهوم و تەوافوق، بەشێك لە ئەندامە باڵاكانی یەكێتی بۆچونی خۆیان ئاشكراكردوە كەلەگەڵ پرسی تەفاهومدان، بەڵام نازانرێت چی جۆرە تەفاهومێك ئەمەش بابەتێكی دیكەیەو لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت."

لای خۆشیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە خەندان-ی راگەیاند،"بڕیارە كاتژمێر 5 كۆببینەوە، بەڵام هێشتا ئەنجێندای كۆبونەوەكە دیاریی نەكراوە".

سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشە لۆجستیەكانی كۆنگرە وتی،"من زانیاریم لەسەر لایەنە هونەرییەكانی كۆنگرە نییە".

دەربارەی كارەكانی لیژنە باڵا چواركەسیەكە رایگەیاند،"هیچ لیژنەیەكی دیكە نییە، لە دەرەوەی لیژنەی باڵای كۆنگرە. مەكتەبی سیاسی هەیە و مەكتەبی سیاسیش ئەگەر پێویستی بە هەر لیژنەیەك بێت دروستی دەكات، بەڵام پێویستی بە هیچ نەبوە تا ئێستا"

دەربارەی ئەگەری دواكەوتنی كۆنگرە وتی،"دەبێت لەم یەك دورۆژەدا كۆببێنەوە و بزانین سەرجەم پێویستیەكانی كۆنگرە تەواو بوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەین 7ی مانگ كۆنگرە بكرێت یاخود نا، ئەوەی دەكرێت بۆ راگەیاندن بیڵێم ئەوەندەیەو زانیاری زیاتر ناوترێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP