وەزارەتی پەروەردە كاتی تاقیكردنەوەی بەرایی ئامادەییەكانی راگەیاند

- 12/3/2019 7:42:00 PM 29080 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم خشتەی وادەی تاقیكردنەوەی بەرایی ئامادەییەكانی بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020  بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی خشتەكە، بڕیارە تاقیكردنەوە بەراییەكان لە رۆژی 8/2/2020 دەستپێبكات و لە 16/2/2020 كۆتایی پێبێت.

هەر بەپێی خشتەكە تاقیكردنەوەكان بەدوای یەكدیدا ئەنجامدەدرێن و هەمو رۆژێك كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێن و ئەگەر رۆژێكی تاقیكردنەوەكانیش بەر پشوی فەرمی كەوت، ئەوا تاقیكردنەوەكە رۆژی دواتر ئەنجامدەدرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP