ئێران: نامانەوێت لەرێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 بکشێینەوە

- 12/3/2019 7:29:00 PM 1186 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەرێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 ناکشێینەوە.
نایانەوێت لەرێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 بکشێینەوە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیک،  عەباس ئارغاچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، نایانەوێت لەرێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 بکشێینەوە، ئەگەر لایەنەکانی دیکەش پابەندبن، ئەوانیش دەگەڕێنەوە بۆ جیبەجێکردنی بەشێوەیەکی تەواو. 
بەمەرج پابەند دەبن بەرێککەوتنەکەوە
لەمیانەی دیدارێکی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، هەرکاتێک ئەو سزا سەپێنراوەکانی سەر وڵاتەکەی هەڵگیران کە بەهۆی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەو رێککەوتنەکەوە بەسەریاندا سەپێنراوە، ئەوانیش پابەندبونی تەواوەتی خۆیان بەو رێککەوتنە دوپاتدەکەنەوە.

رێککەوتنامەی ئەتۆمی 2015 لەنێوان ئێران و هەریەک لە ئەمریکا، روسیا، چین، ئەڵمانیا، بریتانیا، و فرەنسا واژۆکرا بۆ سنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا.

پاش ساڵێک لەسەپاندنەوەی سزاکان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا و لەمانگی ئایاری رابردوەوە، ئێران بەچەند قۆناغێک کەمکردنەوەی پابەندبونەکانی بەرێککەوتنە ئەتۆمییەکە راگەیاندوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP