نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان: 400 كەس لە خۆپیشاندانەكانی عێراق كوژراون

- 12/3/2019 6:12:00 PM 1436 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كەمێك پێش ئێستا، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق رایگەیاند،" 400 كەس لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی عێراق كوژراون.

تائێستا تەقە لەخۆپیشاندەرانی عێراق دەکرێت و تائێستاش 400 خۆپیشاندەر کوژراون
 لەمیانەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی عێراق، جێنین هێنیس نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق رایگەیاند، تائێستا تەقە لەخۆپیشاندەرانی عێراق دەکرێت و تائێستاش 400 خۆپیشاندەر کوژراون.
هیچ پاساوێک بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران نیە

هێنیس پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشانداندەرانی عێراق دوپاتکردەوە و رایگەیاند، هیچ پاساوێک بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران نیە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق راشیگەیاند پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد زۆر باشن و لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.

وتیشی، چەندین بڕیار و بەڵێن بەخۆپیشاندەران دران، بەڵام جێبەجێنەکران ئەوەش هۆکاری بەردەوامی خۆپیشاندانەکان بو لەعێراقدا.

ئاشکراشیکرد، چەندین تێکدەر و دەستی دەرەکی دەیانەوێت بچنە ناو خۆپیشاندانەکانەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP