پەرلەمانتارێک داوای کەمکردنەوەی کاتی کاندیدکردنی سەرۆکوەزیران لەسەرۆك بەرهەم دەکات

- 12/3/2019 5:47:00 PM 2646 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی حیکمە، داوا لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دەکات کاتی دیاریکردنی کاندیدی داهاتوی حکومەت کەمکاتەوە بۆ چەند کاتژمێرێک یان چەند رۆژێک.

حەسەن خەلاتی، پەلەمانتاری عێراقی سەر بە فراکسیۆنی حیکمە بە سۆمەریەنیوزی راگەیاند،"لەپاش رەزامەندی دەربڕینی پەرلەمانی عێراق لەسەر نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەئێستادا حکومەتەکەی گۆڕاوە بۆ حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ماوەی 30 رۆژ،بەپێی دەستوری عێراق".
داوای لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کرد، لەماوەی 15 رۆژدا بەپێی دەستور پاڵێوراوێک لەناو گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عێراقدا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستنیشانبکات

 

ئەو پەرلەمانتارە داوای لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کرد، لەماوەی 15 رۆژدا بەپێی دەستور پاڵێوراوێک لەناو گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عێراقدا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستنیشانبکات، بەپێی ئەو ماوەیەی کە لە دەستوردا بۆی دەستنیشانکراوە.

 پێویست دەکات ماوەی 15 رۆژەکە بۆ چەند کاتژمێرێک یاخود چەند رۆژێک كەمبکرێتەوە، بە زوترین کات کاندیدی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتو دەستنیشانبکرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرەچاوکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق، پێویست دەکات ماوەی 15 رۆژەکە بۆ چەند کاتژمێرێک یاخود چەند رۆژێک كەمبکرێتەوە، بە زوترین کات کاندیدی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتو دەستنیشانبکرێت.

وتیشی، "پێویستە هەمو کوتلەکانی پەرلەمان لەزوترین کات خۆیان یەکلایی بکەنەوە، هەمو هەوڵەکانی خۆیان لەپێناو دیاریکردنی کەسایەتیەکی سەربەخۆ، کە لەلایەن گەلەوە پشتگیری لێبکرێت یەكبخەن، لەم قۆناغەدا پێویستە ئەو کەسەی هەڵدەبژێردرێت سەربەخۆ بێت لەبڕیاردانەکاندا و لەلایەن زۆرینەی عێراقیەکانەوە پێشوازی لێبکرێت، نمونەی ئەو کەسەش بەئاسانی دەدۆزرێتەوە، چونکە عێراق دەوڵەمەندە بەکەسایەتی نیشتیمانپەروەری لەو جۆرە."



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP