ماکرۆن: تورکیا دژی هەمو ئەو هێزانە وەستایەوە کە لەگەڵ ئێمە شەڕی داعشیان کرد

- 12/3/2019 5:38:00 PM 5782 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک بەرلەئێستا لەمیانەی کۆبونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فرەنسا رایگەیاند، تورکیا دژی هەمو ئەو هێزانە وەستایەوە کە لەگەڵ ئێمە شەڕی داعشیان کرد.

سەرۆکی فرەنسا راشیگەیاند، لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی هەمو ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و پاریس.

بەپێویستیشی زانی پێکەوە کاربکەن بۆ روبەروبونەوەی تیرۆرستان.

لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، جیاوازی زۆر سادەمان لەگەڵ پاریسدا هەیە و چارەسەری دەکەین.

پاش ئەوەی هەڕەشەی سەپاندنی رێژەی لەسەدا سەدی سزا ئابورییەکانی بەسەر بەرهەمەکانی فرەنسادا کرد، سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، کێشە ئابورییەکانی نێوان پاریس و واشنتن چارەسەر دەکەن.

جەختیشیکردەوە لەماوەیەکی زۆر کەمدا کێشە بچوکەکانی نێوان هەردو وڵات چارەسەردەکەن.

لەبارەی ناوەرۆکی کۆبونەوەکانی لەگەڵ سەرۆکی فرەنسا، ترەمپ وتی کە باسی زۆر شت دەکەن لەوانە پرسی ناتۆ و ئاڵەنگارییەکانی بەردەم هاوپەیمانێتییەکە.

  هەر لەو دیدارەدا، سەرۆکی فرەنسا راشیگەیاند، تورکیا هەندێک جار لەگەڵ ئەو گروپانە کاردەکات کە پەیوەندییان لەگەڵ رێکخراوی داعش هەیە.
 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP