کیم جۆنگ ئونم خۆشدەوێت
ترەمپ: ئەگەر من سەرۆکی ئەمریکا نەبومایە ئێستا جەنگ لەئاسیا رویدابو

- 12/3/2019 5:29:00 PM 2044 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، تاکە سەرۆکی ئەمریکایە کە پەیوەنیەکی باشی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور هەیە، ئەگەر ئەو نەبوایە ئێستا جەنگ لە ئاسیا هەڵگیرسابو.
من متمانەم بە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور هەیە، من خۆشمدەوێت ئەویش منی خۆشدەوێت

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەواندا بەبەشداری ینس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی هاویەیمانی باکوری ئەتڵەسی(ناتۆ) لەلەندەن رایگەیاند"من متمانەم بە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور هەیە، من خۆشمدەوێت ئەویش منی خۆشدەوێت، پەیوەندیەکی باش هەیە لەنێوانماندا".

کیم حەز بە تاقیکردنەوەی موشەکی دەکات، لەبەر ئەوە بە پیاوی موشەکەکان ناویدەبەم

 

هاوکات باسی لەوەشکرد" کیم حەز بە تاقیکردنەوەی موشەکی دەکات، لەبەر ئەوە بە پیاوی موشەکەکان ناویدەبەم، بەڵام پەیوەندی نێوانمان زۆر باشە و لە داهاتوشدا دەبینین کە چی رودەدات".

ترەمپ ئاماژەی بە رۆڵی خۆی لە وەستاندنی جەنگ لەنێوان وڵاتانی ئاسیا کرد و وتی، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نازانێت لەئێستادا چی رودەدات لە کۆریای باکوردا، بەڵام پەیوەندیەکی ئاشتیانەمان لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوردا هەیە، من تاکە سەرۆکی جیهانم کە پەیوەندیم لەگەڵیدا باشبێت، ئەگەر لە جێگەی من یەکێکی دیکە سەرۆکی ئەمریکا بوایە ئێستا جەنگ لە ئاسیادا هەڵگیرسابو".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP