حکومەتی هەرێمی کوردستان: لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتوینەتە رێککەوتن

- 12/3/2019 3:12:00 PM 14113 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی عێراق کۆبوەوە و لەبارەی رێککەوتنی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆیان کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەمە  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی هەریم بۆ گفتوگۆ لە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە پرسی بودجەی 2020 کۆبوەوە و وردەکاری ئەو رێککەوتنەیان خستەڕو، کە لە ژێر رێنمایی و بە چاودێری سەرۆکی حکومەت لە گەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە بارەی بودجەوە ئەنجامدراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتوەتە دەرئەنجامی کۆتایی لە سەر پڕۆژەی بودجەی 2020

 

شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتوەتە دەرئەنجامی کۆتایی لە سەر پڕۆژەی بودجەی 2020، ئەوەش یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتایی ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی فیدراڵ بەشدار بێت.
 بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات و لە بەرامبەردا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020 رەوانە دەکرێت

 

پێشتر دەزگایی میدیایی خەندان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردبوەوە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی نەوتی و  پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020ی عێراق گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی، بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات و لە بەرامبەردا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020 رەوانە دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، هیوادارە رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و داواش لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە لە پەرلەمانی عێراق دەکات، لە قۆناخی داهاتو کە پڕۆژەی بودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق، هاوکار و پشتیوان بن، لە چەسپاندن و پاراستنی ماف و شایستە داراییە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP