مەسعود بارزانی و شاندێكی باڵای ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردی سوریا کۆبونەوە

- 12/3/2019 3:06:00 PM 2170 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردی سوریا بە سەرۆكایەتیی سعود مەلا کۆبوەوە و بارودۆخی سیاسیی سوریا و دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەكان و ڕۆڵی وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە دۆخی سوریا تاوتوێ كران.

بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی مەسعود بارزانی، لە كۆبونەوەکەدا هەردولا نیگەرانیی خۆیان لە بونی هەوڵ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیی ڕۆژئاوای كوردستان و ئازاردان و ئاوارەكردنی هاوڵاتیانی كورد لە لایەن چەكدارە توندڕۆكانەوە، نیشاندا.

ئەوەش خراوەتەڕو، پەیوەست بە ئاییندەی سوریا و نەخشەڕێگەی لایەنە كوردییەكان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تەحەددیاتەكان و مسۆگەركردنی مافە سیاسییەكانی گەلی كورد، بارزانی "ئامۆژگاریی پێویستی بۆ شاندی میوان خستەڕو".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP