كەشناسی هەرێم: لەمانگی رابردودا 130 بومەلەرزە تۆماركراوە

- 12/2/2019 11:44:00 PM 3365 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"لەماوەی مانگی رابردودا 130 بومەلەرزەیان تۆماركردوە و بەهێزترین بومەلەرزەش لە ناوچەی ئەردەبیلی ئێران بوەو گوڕەكەی 5.5 پلەی رێختەر بوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو داتایانەی كە لەتۆڕی وێستگەكانی بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بەدەستمان گەیشتوە، ژمارەی بومەلەرزەكانی تۆماركراو لەمانگی رابردودا 130 بومەلەرزە بوەو بەرزترینیان رۆژی 7ی تشرینی دوەمی 2019 بوە لەناوچەی ئەردەبیلی ئێران كە گوڕەكەی 5.5 پلەی رێختەر بوە بەقوڵایی 9.6 كیلۆمەتر.

ئاماژە بەوەشكراوە، نزمترین بومەلەرزە 1.5 پلەی رێختەر بوە لەناوچەكانی (دارەگورگان – پێنجوێن – سلێمانی) و (بانە – كوردستان – ئێران) كە رۆژی 9 و 11ی تشرینی دوەم رویانداوە بەقوڵایی 11 كیلۆمەترو 10.4 كیلۆمەتر.هەروەها زۆرترین بومەلەرزەی تۆماركراو لە رۆژی 8ی شترینی دوەم بوە كە 12 جار دوبارە بوەتەوە، زۆرترین گوڕی بومەلەرزەكانیش كە تۆماركراون لەنێوان (1.5 بۆ 3.9) پلەی رێختە بوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP