"هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزای ئابوری دەدرێت"
پوتین: لەمەولا هەر کەسێک مۆبایل بکرێت دەبێت چەند بەرنامەیەکی حکومەتی تیا داببەزێنێت

- 12/2/2019 11:23:00 PM 11339 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا بڕیاریدا، لەمەولا هەمو مۆبایلێک و ئامیرێکی زیرەک چەند بەرنامەیەکی تایبەت بە حکومەتی تیا دادەبەێنرێت و پاشان دەفرۆشێت بە کڕیارەکانی.

بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەو هەنگاوەی حکومەتی مۆسکۆ لەپێناو رکابەریکردنی تەکنەلۆجیایی روسیایە لەگەڵ کۆمپانیا گەوروکانی چین و ئەمرتکا بەتایبەت کۆمپانیای ئەپڵ  و سامسۆنگ و هواوی کە بەکارهێنەرێکی زۆریان لەو ولاتەدا هەیە.

بڕیارەکە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و هەر کەسێک سەرپیچی بکات بڕی 3هەزار و 100د دۆلار سزا دەدرێت.

لەناوەراستی ئەمساڵدا، کۆمەڵێک بڕیاریدا سەبارەت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و هێڵی ئینتەرنێت لەو ولاتەدا لەوانە وەک، سنوردارکردنی دەرخستنی ئەنجامی گەڕان لە وێب براوسەرەکان  کە پوتین بە هەرەشەی دەبینێت بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP