دوکان: هەزاران مریشکی مردارەوەبو لە ناوبران

- 12/2/2019 10:33:00 PM 5758 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ، لە قەزای دوكان نزیكەی چوار هەزار مریكشی نەخۆش و مردارەوەبو لەناوبران.

لیژنەی هاوبەشی قائیمقامییەتی قەزای دوکان ڕایگەیاند، "دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بونی دەیان مریشکی نەخۆش و بە هەزاران مردارەوە بو، لە دەواجنێکی سنوری قەزای دوکاندا، چونەتە دەواجنەکەو پاشان توانراوە ئەو سەدان مریشکە بەشێوازێکی ڕێپێدراو لە ناوبەرن."

وتیشی،"نزیکەی چوار هەزار مریشک بوە و دوای پشکنین بۆ مریشکەکانی تر کراوەو هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە."

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP