ئێف بی ئای هۆشداری دەدات: تەلەفیزیۆنە زیرەکەکان دەکرێت بۆ سیخوڕی بەکاربێن

- 12/2/2019 10:23:00 PM 4247 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسینگەی فدڕاڵی لێکۆڵینەوەی ئەمریکی(FBI)، هۆشداریدەدات لەوەی تەلەفیزیۆنە زیرەکەکان (Smart Tv) بۆ سیخوڕی بەکاردەهێنرێن.

لە راپۆرتەکەی ئێف بی ئای-دا کە 26 مانگی رابردو لە وێبسایتی فەرمی خۆی بڵاوی کردوەتەوە باس لە بەکارهێنانی تایبەتمەندیە نوێیەکانی ئەو ئامێرانە کراوە بۆ کاری سیخوڕی وگواستنەوەی داتای کەسی بۆ کۆمپانیاکان و بەکارهێنانی لە دژی بەکارهێنەرانی.

بەگوێرەی راپۆرتەکەدا تایبەمتمەندی ناسینەوەی روخسار و کۆنترۆلکردنی ئەو ئامێرانە لە رێگەی دەنگ، بەکاردەهێنرێن بۆ گواستنەوە و دزەپێکردنی داتا و زانیاریە کەسیەکان.
Image result for smart tvs gif'

"کاتێک تۆ سەیری تەلەفیزیۆن دەکەیت و گوێی لێدەگریت، لەرێگەی ئەو تایبەتمەندیانەوە گوێ لەتۆ دەگرن و سەیرت دەکەن، ئەوەش رێگا بۆ هاککەرەان خۆش دەکات هەمو شتێک لەسەر تۆ دەزانن و دەتوانن تا ناو  ماڵەکەت بێن"لە راپۆرتەوکەی FBIدا وا نوسراوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP