تۆفانێکی بەهێز ڕو لە فلیپین دەکات و ماڵ بە 200 هەزار کەس چۆڵدەکات

- 12/2/2019 8:21:00 PM 3642 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ترسی داڕمانی و ڕامالینی خانوەکانیان بەهۆی لافاو، 200 هەزار کەس لە ناوچە شاخاویی و نزیک دەریاکانی فلیپین خانوەکانیان چۆڵدەکەن.

زریانێکی بەهێز ڕوی لە فلیپین کردوە کە ناسراوە بە تۆفانی کاموری، بە خێرایی 165 کیلۆمەتر/کاتژمێر ناوچە شاخاویی و دەریایەکانی 35 پارێزگای  ئەو وڵاتەی گرتوەتەوە، تا ئێستا ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا ژمارەی قوربانیەکان نەزانراوە، بەو پێیەی زریان و تۆفانەکە سەرلە ئێوارەی ئەمرۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردوە، بەڵام ئاژانسەکانی کەشوهەوای ئەو وڵاتە هۆشداریاندوە لە ئەگەری زۆری داڕمانی خانوەکانی ئەو ناوچانە.

ساڵانە لە وەزری پایز و زستاندا ژمارەیەکی زۆر تۆفان و لافاوی بەهێز ڕو لە ناوچە شاخاویەکانی فلیپین دەکات، بەتەنها لە ئەمساڵدا ئەوە20ەمین تۆفانە ڕو لەو وڵاتە دەکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP