هەسەدە: هێزەكانمان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناوچەی جزیرە بڵاوكرانەوە

- 12/2/2019 4:19:00 PM 7337 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی جزیرەی رۆژئاڤای كوردستان بڵاوكرانەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، كینۆ گابریێل، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند،"هێزەكانی هەسەدە و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەكانی قامشلۆ،حەسەكە، دێرك و دێرەزور بڵاوكرانەوە".

وتەبێژی هێزەكانی هەسەدە داوای لە هەردو وڵاتی ئەمریكا و روسیا كرد وەك دو وڵاتی گرەنتیكار كار بكەن بۆ مسۆگەركردنی ئاگربەستێكی گشتیگر لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەوەشی وەك مەرجێك بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەكە دانا.

كینۆ گابریێل وتیشی،"هێزەكانی هەسەدە و هێزەكانی هاوپەیمانان پێكەوە كاری هاوبەشمان بۆ راوەدونانی داعش و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی كێڵگە نەوتیەكان دەستپێكردوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP