"دەنگۆی دواخستنی کۆنگرە بێبنەما و هەڵمەتى چەواشاکارانەیە"
قادر عەزیز: نەیارەکانمان بە کۆنگرەیەکی سەرکەوتو سەرسام دەکەین

- 12/2/2019 3:04:00 PM 5384 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، کۆنگرە زەرورەتێکە بۆ ژیانی حزبی، "ئێمەش دەبێت بە گیانێکی هەڤاڵانە و ئیرادەیەکی هاوبەشەوە بچینە کۆنگرە و بتوانین بەشێکی زۆری کێشەکانی یەکێتی تێدا چارەسەر بکەین"، دەشڵێت، دەنگۆی دواخستنی کۆنگرە دورە لە راستییەوە و هەموان بە "کۆنگرەیەکی سەرکەوتو سەرسام دەکەین".
کۆنگرە زەرورەتێکە بۆ ژیانی حزبی و رێکخراوەیی هەمو حزبێک بەتایبەتی یەکێتی کە خاوەنی مێژویەکی پرشنگدارە 

 

قادر عەزیز، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ دەستەى سکرتاریەت و ژمارەیەک لە ئەندامى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتیدا رایگەیاند، "کۆنگرە زەرورەتێکە بۆ ژیانی حزبی و رێکخراوەیی هەمو حزبێک بەتایبەتی یەکێتی کە خاوەنی مێژویەکی پرشنگدارە و پێگەو پایەی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە هەیە".
پێویستە کۆنگرە وەڵامی خواست و داواکارییەکانی کادیر و جەماوەری یەکێتی بداتەوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کۆنگرە وەڵامی خواست و داواکارییەکانی کادیر و جەماوەری یەکێتی بداتەوە و بە هەمویانەوە یەکێتی بەهێز بکەنەوە لەحکومڕانی و بەرێوەبردنی حکومەتی هەرێمدا رەنگبداتەوە و هاوسەنگی سیاسی لە کوردستان راست بکەنەوە.
هیچ بڕیارێک بۆ ئەنجامنەدانی کۆنگرە نیە

 

سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی کۆنگرەی یەکێتیش کە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتو بەڕێوەبچێت قادر عەزیز هەواڵى دواخستنی کۆنگرەى یەکێتى بە "هەواڵى بێبنەما و هەڵمەتى چەواشاکارانە ناوبردوە" و جەختى لەسەر ئەوە کردوەتەوە، "هیچ بڕیارێک بۆ ئەنجامنەدانی کۆنگرە نیە".
لەماوەى رابردوداشدا چەندین دەنگۆ و هەواڵی چەواشەکار و بێ بنەما لەسەر یەکێتی و  کۆنگرە بڵاوکراوەتەوە

 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رونیکردەوە، "لەماوەى رابردوداشدا چەندین دەنگۆ و هەواڵی چەواشەکار و بێ بنەما لەسەر یەکێتی و  کۆنگرە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئیرادەی بەهێزی یەکێتیەکان هەمو پیلانەکان پوچەڵ دەکەنەوە و دۆست و نەیارەکانمان بە کۆنگرەیەکی سەرکەوتو سەرسام دەکەین".
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە 1-6-1975 دا لە دیمەشق دامەزراوە، تا ئێستا تەنها سێ كۆنگرەی بەستوە

 

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە 1-6-1975 دا لە دیمەشق دامەزراوە، تا ئێستا تەنها سێ كۆنگرەی بەستوە، بڕیارە لە 7ی كانونی یەكەمی 2019 کۆنگرەی چوارەم ئەنجامبدرێت.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە، نابێت ژمارەی ئەندامان لە 1000 كەس تێپەڕێت

 

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە، نابێت ژمارەی ئەندامان لە 1000 كەس تێپەڕێت و سەرجەم وەزیر و پەرلەمانتار و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی یەكێتی لە هەرێم و بەغدا، راستەوخۆ دەبنە ئەندامی كۆنگرە.

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP