فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی پێشوی زانکۆی موسڵ دەرچو

- 12/2/2019 2:14:00 PM 1484 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-              

دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی زانکۆی موسڵ دەرکرد، بەهۆی ئەنجامدانی چەندین سەرپێچی لە بەڕێوەبردن و دارایی لەناوچەی دیارکراو بۆ گواستنەوی زانکۆی موسڵ بۆ پارێزگای دهۆک.

بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق  راگەیەندراویدا رایگەیاند، دەستەی لێکۆڵینەوەی دادوەری تایبەت بە دەستەی دەستپاکی لەپارێزگای نەینەوا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی پێشوی زانکۆی موسڵ دەرکرد، بەهۆی هەستان بە کردنەوەی ناوچەی دیاریکراو بۆ گواستنەوەی زانکۆی موسڵ لە پارێزگای دهۆک بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی لەوبارەیەوە وەرگرت.
تۆمەتبار هەستاوە بە ئەنجامدانی چەندین سەرپێچی یاسایی لەو ناوچەیەدا، بەپێچەوانەی بڕیاری ژمارە 192ی ساڵی 2016ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمەتبار هەستاوە بە ئەنجامدانی چەندین سەرپێچی یاسایی لەو ناوچەیەدا، بەپێچەوانەی بڕیاری ژمارە 192ی ساڵی 2016ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

دەستەی دەستپاکی عێراق رونیکردەوە، لەپاش ئەوەی دەستەی دەسپاکی عێراق لێکۆڵینەوەی دەربارەی دۆسیەکەوە کردوە رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی کردوە بەپێی ماددەی 340 لەیاسای سزادانی عێراقی.

لەسەرەتی مانگی مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵەوە تا ئێستا دەستەی دەستپاکی عێراق، چەندین فەرمانی دیکەی دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوەی بۆ پەرلەمانتارانی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا جیاوازەکانی عێراق دەرکردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP