نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆەبینی

- 12/2/2019 10:59:00 AM 2969 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-           

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی %1 بەرزبوەوە، ئەوەش بەهۆی زۆربونی خواست لەلایەن کۆمپانیا پیشەسازیەکانی چین لەسەر ئەو بەرهەمە، هەروەها کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپیکەوە.
نەوتی خاوی برێنت 76 سەنت زیادیکردوە لە دوایین مامەڵەدا بە 61.25 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 76 سەنت زیادیکردوە لە دوایین مامەڵەدا بە 61.25 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %1.3 بەرزبوەتەوە. 
نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 91 سەنت زیادیکردوە، بە 56.08 دۆلار مامەڵەی پێکراوە

 

لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 91 سەنت زیادیکردوە، بە 56.08 دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 1.7%  بەرزیوەتەوە.
دوێنێ چالاکیەکانی کۆمپانیا پیشەسازیەکانی چین فراوانتر بو، کە یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی بەکارهێنەری نەوت لەجیهاندا

 

دوێنێ چالاکیەکانی کۆمپانیا پیشەسازیەکانی چین فراوانتر بو، کە یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی بەکارهێنەری نەوت لەجیهاندا، بەمەش بۆ یەکەمین جار لەدوای نۆ مانگەوە خواستی ئەو وڵاتە لەسەر بەرهەمی نەوت زیادیکرد، لەئەنجامدا نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهاندا بەڕێژەی زیاتر لەسەدا یەک بەرزبوەوە.
عێراق و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی ئۆپیک لەپلانیاندایە بەرهەمی نەوت بەبڕی 400 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا کەمبکەنەوە

 

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپیک-ەوە پاڵپشتی لێکرا، کاتێک وەزیری نەوتی عێراق دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند، عێراق و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی ئۆپیک لەپلانیاندایە بەرهەمی نەوت بەبڕی 400 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا کەمبکەنەوە، بەوەش بەرهەمی رۆژانەیان کەمدەبێتەوە 1.6بە ملیۆن بەرمیل.

وابریارە وڵاتانی ئۆپیک 5ی ئەم مانگە لە ڤێتنام کۆببنەوە، بۆ پاڵپشتی لە بەرزڕاگرتنی نرخی نەوتی خاو لەبازارەکانی جیهاندا.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP