وەزارەتی پەروەردە فەرمانێك لە بەرژەوەندی توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەرونی دەردەكات

- 12/1/2019 10:42:00 PM 52930 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی پەروەردە فەرمان دەكات بۆ هەر 150 قوتابییەک لە  قوتابخانە و باخچە و پەیمانگا ناحکومییەکان، توێژەرێكی کۆمەڵایەتی و دەرونی دابمەزرێنرێت.

لەو فەرمانە وزارییەدا كە بە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 31ی10ی 2019 دەرچوە، لەمەودوا دەبێت هەمو باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان توێژەری دەرونی و کۆمەڵایەتی دابمەزرێنن، بە جۆرێک بۆ هەر 150 قوتابییەک توێژەرێک هەبێت.

هەر بەگوێرەی فەرمانەكە دەبێت لەو قوتابخانە و پەیمانگایانەی تێکەڵاون، بۆ هەردو ڕەگەز توێژەر هەبێت.

دەقی فەرمانەکەیە:-

لەپێناو باشترکردنی کوالێتی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان و لە پاڵ گرنگیدان بە لایەنی خوێندن، دەبێت گرنگیش بە لایەنی دەروونی و کەسایەتی قوابییان بدرێت بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی پەروەردە یاسای ژمارەی(١٤)ی ساڵی (٢٠١٢) تایبەت بە باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان دەرکرد، پاشان بە رێنمایی ژمارە (١ی)ی ساڵی (٢٠١٦) بە ژمارە(٦٦٥٥) لە رێککەوتی(١٤-٦-٢٠١٦) دەرکرد لە ماددەی سی و شەش لە خاڵی چوارەمدا تایبەت بە رێنماییکارانی پەروەردەیی(توێژەران) هاتووە:-

١- دەبێت رێنماییکاری پەروەردەیی(توێژەر) لە باخچە، قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکاندا هەبێت تێکڕای یەک ڕێنماییکار بۆ(١٥٠) قوتابی.
٢- ئەگەر باخچەکە یان قوتابخانە پەیمانگاکە تێکەڵاو بێت دەبێت بۆ هەردوو رەگەز رێنماییکاری پەروەردەیی(توێژەر) هەبێت.
٣- دەبێت رێنماییکارەکانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان پابەندی سەرجەم رێککار و رێنماییەکانی وەزارەت بن بە تایبەتی کاری رێنماییکارانی پەروەردەیی.
٤- دەبێت بەشداری خول و کۆبوونەوەکانی تایبەت بە رێنماییکاران بکەن لەسەر خەرحی قوتابخانەکانییان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP