بەهۆی وەرگەرانی پاسێکەوە 43 گەشتیار بونە قوربانی

- 12/1/2019 5:07:00 PM 43397 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -      

پاسێکی گەشتیاری، کە کۆمەڵک گەشتیاری بۆ شاری عەین داهیم لەرۆژئاوای تونس دەگواستەوە وەرگەراو بەو هۆیەوە  22 کەس گیانیان لەدەستدا.

هێزەکانی بەرگری شارستانی تونس رایانگەیاند، روداوەکە لەناوچەی عەین سنوسنی، لەشاری عەمدونی سەر ویلایەتی باجە لەباکوری رۆژئاڤای تونس رویداوە، کاتێک پاسەکە ویستویەتی کۆمەڵێک گەشتیار بەرەو شاری عەین دراهیمی سەر بە ویلایەتی جوندیە لەباکوری رۆژئاوای تونس بگوازێتەوە.

لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی تونس بڵاویکردەوە، روداوێکی هاتوچۆ لە ناوچەی عەین سنوسنی رویداوە، کاتێک پاسێکی گەشتیاری بە 43 سەرنشینەوە بەرەو عەین دراهیم بەڕێبکەوێت، لەناكاو لەڕێڕەوی خۆی لایداوە و هێلی ئاسنی رێگاکەی تێپەڕاندوە و وەرگەڕاوە.

دەستبەجێ تیمەکانی فریکەوتنی تەندروستی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە سەر روداوەکە، بەگوێرەی زانیاریەکان تا ئێستا 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21ی دیکەش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP