نرخی دراوە بیانیەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

- 12/1/2019 11:53:00 AM 23217 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120 هەزار و 950 دینار.
 
هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان لە شەقامی سەیوان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 950 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 133 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 153 ھەزار دینار و 705، 100 لیرەی تورکی بە 22 ھەزار و 250 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10 هەزار دینارە.

نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 109 دۆلار و 50 سەنتە نرخی 100 پاوەندیش بە 127 دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP