ئەیاد عەلاوی بڕیاریدا بەشێوەیەكی كاتی پاشەكشە لە پرۆسەی سیاسی بكات

- 11/29/2019 11:57:00 AM 5796 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراق بڕیاریدا بەشێوەیەكی كاتی و بۆ دۆخی ئێستای عێراق پاشەكشە لە پرۆسەی سیاسی بكات.

بەگوێرەی سایتی سۆمەریەنیوز، ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراق بڕیاریداوە بەشێوەیەكی كاتی و بۆ دۆخی ئێستای عێراق پاشەكشە لە پرۆسەی سیاسی بكات.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەی كە بۆ ئەو دەزگا میدیاییەی عێراق قسەی كردوە عەلاوی وتویەتی كە كاردەكات بۆ بنیاتنانەوەی عێراق بەشێوەیەكی ئاشتیانە، ئەوەش بەهۆی زۆری رژانی خوێنی عێراقییەكان لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییانەدا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP