هاتوچۆی هه‌رێم رێنمایی نوێی تایبه‌ت به‌نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری بڵاوکردەوە

- 11/28/2019 8:38:00 AM 96137 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هه‌رێم رێنمایی نوێی تایبه‌ت به‌نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی شۆفێریان به‌سه‌رچوه‌، له‌كاتی خۆیدا نوێیان نه‌كردوەته‌وه‌ دو بڕیاریان ده‌ركردوه‌.

به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌ك كه‌ واژۆی لیوا عه‌بدولقادر عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم/به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره‌ تیایدا هاتوە، به‌ڕه‌چاوكردنی فه‌رمانی وزاری (20794 له‌ 18/11/2019) سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی شۆفێریان به‌سه‌رچوه‌، له‌كاتی خۆیدا نوێیان نه‌كردوەته‌وه‌ دو بڕیاریان ده‌ركردوه‌.
بڕیاردراوه‌ كه‌ ڕسوماتی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ 40 هه‌زار دینار له‌كاتی به‌سه‌رچونی له‌كاتی خۆیدا

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "بڕیاردراوه‌ كه‌ ڕسوماتی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ 40 هه‌زار دینار له‌كاتی به‌سه‌رچونی له‌كاتی خۆیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕسومات له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری وه‌رده‌گیرێت".
30 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ساڵێكی دواكه‌وتنی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌رده‌گیردرێت

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هه‌رێم لە نوسراوەکەدا سه‌باره‌ت به‌غه‌رامه‌ی به‌سه‌رچونیش مۆڵه‌ت باسی لەوەکردوە، 30 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ساڵێكی دواكه‌وتنی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌رده‌گیردرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP