خەندان-
حکومەتی ئێران تۆمەتی کاررکردن بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دەداتە پاڵ 8 کەس لەوانەی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە دەستگیرکراون.
تەلەفیزیۆنی IRNA ی زمانحاڵی حکومەتی ئێران
بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی ئێران لە هەفتەی رابردو، کە ئێران بە گێرەشێوێن و تێکدەر ناوی بردون، "هەشت بەکرێگیروای CIA"دەستگیرکراون.
بەگوێرەی راپۆرتی تەلەفیزیۆنەکە، ئەو هەشت کەسە مەشقپێکراون و بەناوی رۆژنامەمنوسی گەڕۆکەوە زانیاری وڵاتان دزەپێدەکەن بۆ ئەمریکا.
هەر ئەمرۆ، راگەیاندنەکانی ئێران بڵاویانکردەوە لەخۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردو ئێراندا زیاتر لە 200 هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردوە و بەوهۆیەوە نزیکەی 7 هەزار کەسیش دەستگیرکراون.
15ی ئەم مانگە، بەهۆی بڕیاری حکومەتی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ نزیکەی دو بەرامبەر (هەزار و 500 تمەن بۆ سێ هەزار 500 تمەن)، هاوڵاتیانی چەند شارێکی ئەو وڵاتە ناڕەزاییان دەربڕی و لە هەندێک شاریش روبەڕوبونەوە لەگەڵ پۆلیسدا رویدا.