دو گەنج کێشەیەکی تەکنیکی ئایفۆن ئاشکرا دەکەن و بڕی 200 هەزار دۆلار خەڵاتدەکرێن

- 11/27/2019 6:12:00 PM 46814 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی دۆزینەوە و ئاشکراکردنی کێشەیەکی تەکنیکی مۆبایلە زیرەکەکانی ئەپڵ، لەلایەن دو گەنجەوە کۆمپانیاکە بڕی 200 هەزار دۆلار خەڵاتیان پێدەبەخشێت.

چایان تەمەل تەمەن 20 ساڵ و ئۆگوز ئاکچای تەمەن 17 ساڵ خەڵکی تورکیان، دوای ئەوەی بۆیان دەردەکەوێت، مۆبایلە زیرەکاکەنی ئایفۆن کێشەیەکی تەکنیکی گەورە تیادایە و زیانێکی مادی زۆر بە ئابوری کۆمپانیاکە و کۆمپانیایەکی هاوبەشی دەگەیەنێت، دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە ئاگاداردەکەنەوە  وکێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکەن.

کێشەکە چی بوە؟

بەپێی رێککەوتنەکانی نێوان کۆمپانیاکانی مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپانیای نێتفلیکس بۆ پەخشی زنجیرە دراما، فیلم و دۆکیومێنتاری دەبێت لە کاتی ئیشپێکردنی ئاپی نێتفلیکس تایبەتمەندی تۆمارکردنی شاشە(Screen Recording) رابوەستێت تا لە رێگەیەوە بەرهەماکانی کۆمپانیاکە کە لە بنەرەتدا بە پارە بەشداری مانگانەی تیادا دەکرێت دزەی پێ نەکرێت و بڵاو نەبێتەوە.

چایان و ئۆگوز بۆیان دەردەکەوێت بەرێگەیەکی هاک نەک هەر دەتوانرێت شاشەی ئایفۆن لەکاتی پەخش و ئیشپێکردنی نێتفلیکسدا تۆماربکرێت، بەڵکو بە کوالیتی 4K سەیڤیش دەبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP