عه‌دنان كه‌ریم "شه‌وبا"ی بڵاوكرده‌وه‌

- 11/27/2019 2:05:00 PM 2684 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم، نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ ناوی "شه‌وبا" بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ سێ تراك پێكهاتوه‌ و ماوه‌ی 45 خوله‌كه‌.
ئه‌و ئه‌لبومه‌ نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریمه‌ و له‌ سێ تراك پێكهاتوه‌، ماوه‌كه‌ی 45 خوله‌كه‌

 

ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نوسان و هونه‌رمه‌ندان، هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم نوێترین ئه‌لبومی خۆی بڵاوكرده‌وه‌، لە لێدوانێکیشدا رایگه‌یاند، "ئه‌و ئه‌لبومه‌ نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریمه‌ و له‌ سێ تراك پێكهاتوه‌، ماوه‌كه‌ی 45 خوله‌كه‌".
شەوبا لەگەڵ گروپی سەمفۆنیای وڵاتی چیک له‌ براگی پایتەختی ئه‌و وڵاته‌ بەرهەم هاتوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "شەوبا لەگەڵ گروپی سەمفۆنیای وڵاتی چیک له‌ براگی پایتەختی ئه‌و وڵاته‌ بەرهەم هاتوە، كارزان مه‌حمود كاری میلۆدی بۆ كردوه‌، ره‌سانه‌یه‌تی كوردیش له‌و به‌رهه‌مه‌ پارێزراوه‌".
 ئه‌و به‌رهه‌مه‌ لە سێ شیعری هێمن موكریانی شاعیر وه‌رگیراوه‌

 

عه‌دنان كه‌ریم باسی لەوەشکرد، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ لە سێ شیعری هێمن موكریانی شاعیر وه‌رگیراوه‌، به‌رهه‌مه‌كه‌ش پێشکەشی رۆحی هێمن موكریانی ده‌كات.

رونیشیکردەوە، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌ ساڵی 2016 دا به‌رهه‌مهاتوه‌، به‌ڵام به‌هۆی خراپی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان بونی شەڕ لە ناوچەکەدا بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە دواخراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP