"بەهۆی ئەشكەنجەدانی منداڵەكەیەوە"
ڤیدیۆ.. باوكێك بە مستەكۆڵە هێرشدەكاتە سەر مامۆستایەكی باخچە

- 11/26/2019 10:07:00 PM 139641 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش ئەوەی لە كامێراكانی چاودێرییەوە دیمەنی ئەشكەنجەدانی كچە بچكۆلەكەی دەبینێت، باوكێك بە توندی هێرشدەكاتە سەر مامۆستایەكی باخچەی ساوایان و مستەكۆڵە بەكاردەهێنێت.

لە ناوچەی هونان-ی وڵاتی چین، پاش ئەوەی باوكێك كچە بچكۆلەكەی دەگەیەنێتە باخچەی ساوایان، لە رێگەی كامێراكانی چاودرێرییەوە تەماشای پۆل-ی خوێندنی كچەیكەی دەكات و لەوكاتەدا لە لایەن مامۆستاكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێت، بەوهۆیەوە باوكی منداڵەكە بە مستەكۆڵە هێرشدەكاتە سەر مامۆستاكە.

وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، مامۆستاكە كە ناوی هوو-ە، سەرەتا بە دار-ێك و چەندین ئاماژەی هاوشێوەی هەڕەشە روی لە منداڵەكانە كە بەروانكەیان پۆسیوە، دواتریش ئەو مامۆستایە رودەكاتە دواوە و دەیەوێت بە فشار و توندوتیژی بەزۆر بەروانكە بە منداڵێكی كچ بپۆشێت.

لیی، باوكی ئەو منداڵەیە كە روبەڕوی ئەشكەنجەكە دەبێتەوە و لەو ساتەدا لە رێگەی كامێراكانی چاودێرییەوە دیمەنی ئەشكەنجەدانی منداڵەكەی دەبینێت و دەستبەجێ خۆی دەگەیەنێتە پۆلی كچەكەی، دواتریش پاش سەركۆنەیەكی كورت، بە مستەكۆڵە و لێدان هێرشدەكاتە سەر مامۆستاكە، تا ئەوكاتەی كەسانی چواردەوریان لێكیان جیادەكەنەوە.

بەگوێرەی ئەو بەرپرسانەی هەریەك لە باوكی منداڵەكە و مامۆستاكەیان دەستگیركردوە، هیچكام لەو دو لایەنە ئامادەنەبون لەنیوخۆیاندا كێشەكە چارەسەربكەن، كە پێدەچو بەدوریان بگرێت لە سزای یاسایی و زیندانیكردن.

لە ئەنجامدا، مامۆستاكە 12 رۆژ زیندانیكرا و بڕی 55 پاوەند-ی وەك قەرەبو-ی كارەكەی لێوەرگیرا، بەهۆی بەكارهێنانی توندوتیژی-شەوە لەو باخچەیە دەركرا كە كاری تێدا دەكرد، هاوكات باوكی منداڵەكە بۆ ماوەی هەفتەیەك زیندانیكرا و بڕی 22 پاوەند-ی لێوەرگیرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP