شەماڵ عەبدولوەفا لە رێگەی خەندان-ەوە وردەکاری سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانی بۆ لای گۆڕان ئاشکرا دەکات

- 11/26/2019 3:24:00 PM 14534 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە سەردانەکەیدا سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لە پەیوەندییەکانی لایەنەکان لە هەرێم و دۆخی ئێستای عێراق کراوە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا-ش، جێگری سەرۆکی هەرێم "داوای لێبوردنی لە گۆڕان کردوە".

شەوی 12ی مانگی ئایاری ساڵی رابردو، دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە ئەوکات گۆڕان ئەنجامەکانی رەتکردەوە و یەکێتی و پارتی بە ئەنجامدانی "تەزویر" و یاریکردن بە ئەنجامەکان تۆمەتبار کرد، بەوهۆیەشەوە گرژی لە نزیک مەکۆی سەرەکی گۆڕان دورستبو و تەقە لە بارەگای گۆڕان کرا.

دوای روداوەکە، بزوتنەوەی گۆڕان سکاڵای یاسایی تۆمارکرد و شێخ جەعفەر شێخ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پێشوی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە تۆمارکرد لە رودانی روداوەکە، دواتریش پەیوندییەکانی یەکێتی و گۆڕان ساردی تێکەوت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شێخ جەعفەر و مستەفای سەید قادر جێگرانی سەرۆکی هەرێم سەردانی گۆڕانیان کرد

 

شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شێخ جەعفەر و مستەفای سەید قادر جێگرانی سەرۆکی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا پەیوەندی ناخۆی لایەنەکان لەسەر ئاستی هەرێم و لە بەغداش تاوتوێ کراون و سەرۆکایەتی هەرێم بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش کۆدەبێتەوە.
لە کۆبونەوەکەدا ئەو بەرپرسە داوای لێبوردنی لێکردون و ئەوانیش بڕیاریانداوە لە پێناوی ئاشتەوایی ناوماڵی کورد هاوکاری سەرۆکایەتی هەرێم بن

 

سەبارەت بە هەڵوێستێکی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕانیش کە مەرجی ئەوان بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان بریتیە لە داوای لێبوردن کردن لەلایەن ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە، ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد، "لە کۆبونەوەکەدا ئەو بەرپرسە داوای لێبوردنی لێکردون و ئەوانیش بڕیاریانداوە لە پێناوی ئاشتەوایی ناوماڵی کورد هاوکاری سەرۆکایەتی هەرێم بن".
جێگری سەرۆک پێی وتین لە سەردەمی پێشمەرگایەتیشدا هاوڕێ و هاوخەباتی یەکتری بوین و هەندێک جار ئەگەر هەڵەشمان بەرامبەر یەکتری کردبێت بەگفتوگۆ چارەسەرمان کردوە

 

شەمال عەبدولوەفا وتیشی، "جێگری سەرۆکی هەرێم پێی وتین ئێمە لە سەردەمی پێشمەرگایەتیشدا هەمو هاوڕێ و هاوخەباتی یەکتری بوین و هەندێک جار ئەگەر هەڵەشمان بەرامبەر یەکتری کردبێت، بە گفتوگۆ و داوای لێبوردن لە یەکتری کێشەکانمان چارەسەر دەکرد".
کاک شێخ جەعفەر وتی، چ لە رابردو و لەو ساڵانەی دوایشدا من کاک نەوشیروانم بە مەرجەعی خۆم زانیوە

 

باسی لەوەشکرد، "کاک شێخ جەعفەر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، چ لە رابردو و لەو ساڵانەی دوایشدا من کاک نەوشیروانم بە مەرجەعی خۆم و پیاوێکی قارەمانی میلەتەکەمان زانیوە".

رۆژی 10ی ئەیلولی ئەمساڵیش بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان شاندێکی یەكێتی گەیشتە مەکۆی سەرەکی گۆڕان، ئەو کاتیش داواکاری بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەبو، کە "دەبێت شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کە گۆڕان بە تەقەکەری سەرەکی لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان دایانناوە داوای لێبوردن بکات".

لە ماوەی رابردودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دو مەبەست لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان کردوە، یەکەمیان لە سەرەتای هێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانیدا بو بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، کۆبونەوەی دوەمیش لەوکاتەدا بو کە پرسی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە هەنگاوی کرداری بۆ نرا، سەرۆکایەتی هەرێم ویستی لە رێگای هەردو کۆبونەوەکە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی لەسەر پرسە چارەنوسسازەکان رونبکاتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP